به نیگه‌رانییه‌کى زۆره‌وه له به‌ئامانجگرتنى سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ده‌ڕوانین
پوختەی هەواڵ
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، به نیگه‌رانییه‌کى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازییه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ده‌ڕوانن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه: "به نیگه‌رانییه‌کى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازییه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌میندارى گشتیى حزبوڵاى لوبنانى و یاوه‌رانى ده‌ڕوانین، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و که‌سوکارى شه‌هیدان ده‌که‌ین و هاوخه‌میانین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، ئەو پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن، "هۆشداری دەدەین کە بەردەوامیى ئه‌م دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانیی زیاتری بۆ هه‌مو لایه‌ک به‌بێ جیاوازى لێدەکەوێتەوە".
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمى کوردستان ده‌شڵێت: "داوا لە هەمووان دەکه‌ین به دانایى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن".
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#لوبنان
#فەلەستین
#سەرۆکایەتی هەرێم
#ئیسرائیل
#سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
#غەززە
#حەسەن نەسروڵا
#حزبوڵا
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران