شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-09-25 06:27 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەتانە وەلیدی؛ هونەرمەندی ناوداری کوردستانی کۆچی دوایی کرد

پوختەی هەواڵ
فەتانە وەلیدی، خانمە هونەرمەندی دیاری کوردستان ئێوارەی ڕۆژی ۳ شەممە سێ ڕەزبەر، لە تەمەنی ۷۱ ساڵیدا لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەتانە وەلیدی، لە ساڵی ۱۳۳۲ هەتاوی لە بنەماڵەیەکی ھونەریی لە شاری سنە لە دایکبووە بڕوانامەی باڵای میوزیکی لە زانکۆی تاران بەدەستهێناوە،  ھەر لە منداڵیەوە ڕووی کردوەتە ھونەری مۆسیقا و ئاواز و توانی ببێتە یەکێک لە ژنە ڕێچکە شکێنەکان لە مەیدانی ھونەر و مۆسیقای کوردی، باوکی فەتانە گۆرانیبێژ بووە و کەمانی ژەنیوە، ھەر لە منداڵیەوە فەتانە لەلای حەسەن کامکار دەست بە فێربوونی وانەکانی میوزیک دەکات.

فەتانە وەلیدی، لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردوە و لە ڕادیۆی سنە گۆرانییەکانی تۆمار دەکرد،  لە ساڵانی حەفتاکان لە ڕێگەی حەسەن کامکار، باوکی گرووپی کامکارەکان و محەممەد شەریف وەلیدی باوکی ئاشنای جیھانی میوزیک و هونەری گۆرانی بووە.

باری نالەباری ژیان و پەراوێزکەوتن و تووشبوون بە نەخۆشیی دەروونی، فەتانە وەلیدیی لە هونەر دوورخستەوە کە بەراورد بە پیاوانی هونەرمەندی هاوتەمەنی خۆی، زۆر زوو کەوتە پەراوێزەوە و ناوی لەنێو ناواندا نەما.

بەرهەمە هونەرییەکانی فەتانە وەلیدی، ۵۶ گۆرانییە کە لە ڕادیۆ سنە و کرماشان تۆماری کردوون و بەشێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەند فەتانە بریتین لە: "ئەی دڵی غەمینم بۆچ بێقەراری"، "لە ژین بێزارم"، "لای لای دڵم لای لە باغی سینەم"، "ئای لە دەس یارم ماڵی وێرانم"، "لە سەر ڕووی قامەتی یار"، "کەومل کەومل کەوملکە"، "هاتەوە یارم یاری وەفادارم"، "بێ تۆ بیمارم، بێ دۆست و یارم"، "ئاوا بێمێهر و مەرحەمەت، حەکیمی دەردەدار ئەبی"، "بەهارە فەسڵێکی خۆشە بەهارە" و چەندین گۆرانیی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە