شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-09-24 12:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەمانەوێت لە حکومڕانیی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکەین

پوختەی هەواڵ
سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل دەڵێت بە پلان ‌و بەرنامەیەکی بەهێزەوە خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە کردووە و دەمانەوێت گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکەین لە حکومڕانی ئەم هەرێمە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جه‌نگى لەگەڵ باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا كۆ بووه‌وه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "جەختمان کردەوە لەسەر گرنگی ‌و چارەنووسسازیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان بۆ بەهێز کردن ‌و گەشە کردنی پایەکانی دیموکراسی و حکومڕانی لە کوردستاندا".

شێخ جەنگی وتووشیه‌تى: "ئێمە وەک بەرەی گەل بە پلان‌ و بەرنامەیەکی بەهێزەوە خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە کردووە و دەمانەوێت گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکەین لە حکومڕانی ئەم هەرێمە کە تائێستا ب ەپارتەکانی دەسەڵات نەکراوە".

وه‌كوو لاهو   ور شێخ جه‌نگى باسی كردووه‌، "دووپاتمان کردەوە کە ئامانجمان چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەی مووچەیە لەگەڵ دانانی دەستورێکی گەلپەسەند و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و سەربەخۆکردنی دەسەڵاتی دادوەریی ‌و دامەزراندنی حکوومەتێکی بەهێز کە توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەبێت لەگەڵ بەغدا و بەکردار حکوومەتی خەڵک بێت ‌و کۆتایی بەدوو زۆنی بهێنێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە