شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-09-20 08:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسێکی YPG لە ئیستەنبووڵ دەستگیر کرا

پوختەی هەواڵ
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەرپرسێکی  یەکینەکانی پاراستنی گەلیان لە ئیستەنبووڵ، دەستگیر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستەنبووڵ بە هاوکاری و هەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری تورکیا، هەڵمەتێکیان لە شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوە برد و توانیان ئەندامێکی بەڕەگەز سووریی یەپەگە لەو شارە دەستگیر بکەن

بەرپرسێکی YPG لە ئیستەنبووڵ دەستگیر کرا


ئاژانسی زمانحاڵی دەوڵەتی تورکیا لەمبارەوە بڵاوی کردەوە: "هێزە ئەمنییەکان دەستنیشانیان کرد کە H.A.C کە بە ناسنامەی ساختەی فەڵەستینی هاتۆتە تورکیا، لە ڕاستیدا خەڵکی قامیشلوو سەر بە پارێزگای حەسەکە لە سووریایە و بەناو بەرپرس بووە لە یەپەگە.
تیمەکان دوای دەستنیشان کردنی ناونیشانی ئەو ئەندامەی YPG، لە کاتێکدا دەگوترا سەرقاڵی ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لە ئیستەنبووڵ بوو دەستگیریان کرد.

بەرپرسێکی YPG لە ئیستەنبووڵ دەستگیر کرا


دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، تۆمەتبارەکە ڕەوانەی دادگا و بە بڕیاری دادوەری ئیشکگر دەستبەسەر کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە