بەبێ بەرچاوڕوونى ناچینە پرۆسەی سەرژمێرییەوە
پوختەی هەواڵ
جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتى هەرێمى کوردستان لیژنەیەکى بۆ پرۆسەى سەرژمێرى پێکهێناوە و بەبێ بەرچاوڕوونى ناچنە پرۆسەی سەرژمێرییەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵا، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ وەزارەتى پلاندانانى عێراق کردووە و لەسەر شەش خاڵ رێککەوتن لەسەر ناوچەدابڕێندراوەکان و دەیانەوێت چەند خاڵێکى دیکە بۆ رێککەوتنەکە زیاد بکەن.
ئاماژەى بەوەش کرد، بەبێ بەرچاوڕوونى و زیادکردنى ئەو خاڵانە ناچنە ئەو پرۆسەیەوە و دەیانەوێت ئامارى ساڵى ۱۹۵۷ ببێتە بنەماى سەرژمێرى لە کەرکووک و ئەو ناوچانە.
ناوبراو گوتیشی، داوامان کردووە سەرژمێریەکە کاریگەرى لەسەر ئەوە نەبێت کە دواتر هاوڵاتیان بتوانن نفووسى خۆیان بگوازنەوە بۆ کەرکووک.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#کەرکووک
#مادەی 140
#سەرژمێری گشتی
#شاخەوان عەبدوڵڵا
#پەرلەمانی عێراق
#ناوچە کوردستانییەکان
#ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
#سەرژمێریی ئەزموونی
#دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران