شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-09-15 12:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ کێشەیەک لە بەردەم دابین کردنی بوودجە بۆ مووچەی فەرمانبەران نییە

پوختەی هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی ڕایدەگەیەنێت دابین کردنی بوودجە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و هیچ کێشەیەک لەو بارەوە نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە کاتی سەردانی کردنی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ، دەربارەی پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت، لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: "هیچ کێشەیەک سەبارەت بە دابین کردنی دارایی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە نییە و دابین کردنی بوودجەش بۆ فەرمانبەران بەردەوامی هەیە، داوای لێبووردنیش دەکەین هەندێ جار مووچە دوادەکەوێت، بەڵام پێم وانییە کێشە بۆ پرسی مووچە دروست بێتەوە".

بارزانی وتیشی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بەردەوامە و دەمانەوێت هەموو ناکۆکییەکان لە چوارچێوەی دەستوورێکی عێراقدا چارەسەر بکەین".

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند: "تا ئێستا شتێکی وا نییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەڵام کێشە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە و ئامادەیە بۆ هەناردەکردن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە