گوندی گەڵاڵە لە شارباژێر بۆردوومان کرا
پوختەی هەواڵ
گوندی گەڵاڵە لە قەزای شارباژێڕ لە باکووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوندی گەڵاڵە لە قەزای شارباژێڕ لە باکووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرا و دڵەراوکێ لای دانیشتوانی ناوچەکە دروست بووە.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌کى سنووره‌که، "بۆردوومانه‌که له‌لایه‌ن تورکیاوه ئه‌نجام دراوه، چوونکه پێشتر هه‌ر تورکیا بۆردوومانى گونده‌که و ده‌ڤه‌ره‌که‌ى کردووه، بۆیه دڵنیاین له‌وه‌ى تورکیا بۆردوومانه‌که‌ى ئه‌مڕۆشى ئه‌نجام داوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد، "تائێستا زرەر و زیانی بۆردوومانەکە نەزانراوە، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مجاره زیانى هه‌یه ئه‌و بۆردوومانه، چوونکه زۆر نزیک بووه له شوێنى نیشته‌جێ بوو".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران