لهگهڵ سهرۆک كۆماری ئێران گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کرد
پوختەی هەواڵ
ئهمڕۆ پێنجشهممه ١٢ی ٩ی ٢٠٢٤، سەرۆک کۆماری ئێران گهیشته ههولێر و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ھەولێر، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران جەنابی د. مەسعوود پزیشکیان کۆ بووینەوە.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و بەرژەوەندیی ھاوبەش کرد.
#ئێران
#کوردپرێس
#مەسعوود پزیشکیان
#کورد
#کوردستان
#مەسروور بارزانی
#هەولێر
#سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران