شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-09-12 08:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گفتوگۆی نێوان سەرۆک کۆماری عێراق و ئێران بە زمانی كوردی بوو

پوختەی هەواڵ
لە سەردانەكەیدا بۆ بەغداد، مەسعوود پزیشكیان سەرۆک كۆماری ئێران لەگەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆككۆمار كۆ بوەوە و گفتوگۆكانیشیان بەزمانی كوردی بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوڕێ تۆفیق، بەرێوەبەری بەشی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری بە زەمەن پرێسی وتووە: "دوای پێشوازییە پرۆتۆکۆلییەکە، هەردوو سەرۆک کۆمار دووقۆڵی نزیکەی نیو کاتژمێر کۆ بوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە لە سەرۆک کۆمارم پرسی بە چ زمانێک قسەتان کرد؟ وتی: بە کوردییەکی شیرین، خۆیشم بە زمانی کوردی پێشوازیم لێکرد و پزیشکیان بە شێوەزاری موکریانی زۆر رەوان وەڵامی دامەوە".

لەو كۆبوونەوەیەدا، سەرۆككۆماری عیراق رایگەیاند، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێران پتەو و مێژووییە و ئێران دراوسێیەكی گرنگە بۆ عیراق و پێگەی هەرێمیی گەورەی هەیە لە سەقامگیری ناوچەكە، عێراقیش پشتیوانی هەماهەنگییە هاوبەشەكان دەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و دابین كردنی ئاسایشی سنوورەكان و كۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە. جەختیشی كردەوە لە كاراكردنی رێككەوتن و یاداشتەكانی نێوانیان، داواشی كرد ئاوی سنورە هاوبەشاكانیان بەربدرێتەوە و بگەنە لێكتێگەیشتن سەبارەت بە دابەشكردنی ئاو.

لای خۆشیەوە، پزیشكیان داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشی كرد لە بوارەكانی تەندروستی و ژینگە و پیشەسازی و ئاسایش و گەشتیاری، كە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە