شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-09-09 11:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆداین

پوختەی هەواڵ
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگه‌یاند لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە گفتوگۆدان و بەهیوای بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەژەوەندی گشتی دابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باسم محه‌مه‌د خزر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا له‌ شاری هه‌ولێر، ڕایگەیاند: "لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامین لە گفتوگۆکان و پشتیوان بەخوا بەمنزیکانە لە بارەی نەوتە دەگەینە ڕیککەوتن و ئەو دۆسێیە کۆتایی پێدێت و دادەخرێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەوەی هەیە نەوتی عێراقە لە باکوورەوە تا باشوور و نەوتی هەموو گەلانە، تایبەت نییە بە پارێزگایەک یان شارێک، پشتیوان بە خوا لەگەڵ هەرێم دەگەینە لێکتێگەیشت لەو پرسەداکە لە بەژەوەندی گشتیدا بێت".

لەبارەی دابەزینی نرخی نەوت و بەنزین لە هەرێمی کوردستان، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، "دەبێت لەگەڵ هەرێم بگەینە ڕێککەوتن و پێویستە نرخەکانی پەیوەست بە نەوت و گاز، فیدڕاڵی بیت و ئەوە شتێکە دەبێت هەرێم وەک بەشێک لە عێراق هاوبەشی بێت".

ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگەکانی (تەمموز/۷) و (ئاب/۸) عێراق پابەندبووە بە بڕیارەکانی ئۆپیکەوە بە مەبەستی دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە