هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی دەستیان بەسەر ناوەندى چاودێرى سەر بە مەلا بەختیاردا گرت
پوختەی هەواڵ
هێزەکانى کۆماندۆ لە شارى سلێمانى دەستیانگرت بەسەر ناوەندى ڕۆشنگەرى و دەزگاى چاودێرى سەر بە مەلا بەختیار.
بەپێى هەواڵی کوردپرێس، هێزێکى زۆرى کۆماندۆى کوردستانى سەر بە یەکێتىی نیشتمانیی کوردستان دەستیان بەسەر دەزگاى چاودێر و ڕۆشنگەرى سەر بە مەلا بەختیار داگرت لە شارى سلێمانى.
دەزگاى چاودێر دەکەوێتە پشت شارەوانى سلێمانییەوە و هەریەک لە ڕادیۆى مەدەنیەت و ناوەندى ڕۆشنگەرى تێدایە و زۆربەى کۆڕەکان و کاروچالاکییەکانى مەلا بەختیارى تێدا ئەنجام دەدرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران