نوێنەری فەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری زیارەتکارانی ئەربەعین، پەیامێک ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەکات
پوختەی هەواڵ
سهرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی و وابەستەی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی سەردانێکی فەرمی و تایبەتی بەرپرسانی باڵای پارێزگای سلێمانییان کرد و بە نوێنەرایەتیی لە میللەتی ئێران و زیارەتکاران میوانانەوە سوپاس و پێزانینی خۆیان ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەدا هاتووە: سوپاس و پێزانینێکی تایبەت لە لایەن سەرجەم زیارەتکارانەوە ئاڕاستەی پارێزگاری لێهاتوو و بەڕێزی سلێمانی دەکەین.
هەروەها دەڵێت: سلێمانییەک کە هەمیشە لانکەی میوانداری و مرۆڤدۆستی بووە و بۆ ماوەی سێ هەفتە ئامێزی خۆی بە ڕووی ئاشقانی پەیامبەری خودا (د.خ) کردووەتەوە وە لەم ماوەیەدا سوپاس بۆ خودای گەورە کە ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەکی ئەمنی و ڕووداوی هاتووچۆ نەبوونەتەوە.
سوپاسی سۆز و میهربانی سلێمانی سەربەرز دەکەین و بە نوێنەرایەتی ئێران و ئێرانییەکان میوانداریتان بەرز دەنرخێنین. هەر پایەدار بن.


بۆچوونی بەکارهێنەران