دوایین زانیاری لەبارەی سووتانی تانکەرەکان لە په‌روێزخان، ئاشکرا کران
پوختەی هەواڵ
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ی ئێواره‌ی ئەمڕۆی گۆڕه‌پانی تانکه‌ره‌کانی په‌روێزخان، که‌سێک گیانی له‌ده‌ست داوه و حه‌وت که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، به چاودێریی ڕاسته‌وخۆی جه‌لال شێخ نووری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه به ته‌واوی ئاگره‌که‌ی مه‌رزی په‌روێزخانیان کۆنترۆڵ کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، به‌هۆی ئاگره‌که‌وه 14 تانکه‌ر سووتاون و یه‌ک که‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و حه‌وت که‌س دیکه بریندار بوون، ته‌واوی برینداره‌کانیش گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
بۆچوونی بەکارهێنەران