مەسروور بارزانی بڕیاری دا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست
پوختەی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردە لیستی ناوی وانەبێژان دەنێرێت بۆ پەروەردەکان و پێویستە لەماوەی حەوت ڕۆژدا دەبێت پەروەردەکان ناوی وانەبێژان وردبینی بکەن و بیگێڕنەوە بۆ وەزارەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ مەسروور بارزانی سەۆرکی حکوومەتی هەرێم و ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا مەسروور بارزانی بڕیاری دا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان نزیکەی ٣٨ هەزار کەسە بکرێنە گرێبەست.
بەپێی ئەم نووسراوەش کە واژووی ئالان حەمە سەعیدی لەسەرە، پێویستە بە زووترین کات وردبینی لە لیستی وانەبێژان لە پەروەردەکاندا بکرێت بۆ ئەوەی بکرێنە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ.
بۆچوونی بەکارهێنەران