وەڵامی ئێران بۆ ئیسرائیل ورد و پلانبۆداڕێژراو دەبێت
پوختەی هەواڵ
وەزیری دەروەی ئێران ڕایگەیاند وەڵامەکەمان بۆ هەڵمەتە تیرۆریستییەکەی ئیسرائیل ورد و پلانبۆداڕێژراو دەبێت و هەموو لایەنەکانیشی لەبەرچاو دەگیرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دەستدریژییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئاسایش و سەروەریمان بێ وەڵام نامینێتەوە، بەڵام ناکەوینە ئەو داوەی کە پێدەچێت بۆ ئێران نرابێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: "لە کاتی گونجاو و بەشێوازێکی گونجاو تۆڵە دەکەینەوە و هیچ دوودڵییەک نییە لەو بابەتەدا".
بۆچوونی بەکارهێنەران