شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-08-24 10:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوشتنی دوو رۆژنامەوان دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتییە

پوختەی هەواڵ
جێگری سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، قوربانییەکانی هێرشە درۆنییەکەی نزیک قەزای سەیدسادق، دوو رۆژنامەوانی ژن بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کوشتنی ئەم دوو ڕۆژنامەوانە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتییە و بە توندی ئیدانەی دەکەین. جگە لەوەش پێشێلکردنێکی زەقی سەروەری خاکی عێراقە.

دەشڵێت، جارێکیتر داوا لە حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن کە بوونەتە هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان. بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری هەردوو رۆژنامەنووسی شەهید دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.

ئەو لێدوانە لەکاتێکدایه دژەتیرۆری کوردستان/ پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا قوربانییەکانی هێرشەکەی سەیدسادقی بە بەرپرس و چەکداری پەکەکە ناساندبوو.

ئەمڕۆ لەهێڕشێکی درۆنی تورکیادا لە سەیدسادق دوو ڕۆژنامەنووس شەهید و یەکێکی دیکەش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە