شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-08-19 13:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری ئامێدی  و زاخۆ ئاگرێکی گەورە کەوتەوە/ فیلم

پوختەی هەواڵ
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو گوندی سنووری شارۆچکەی ئامێدییان لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە ئاگرێکی فراوان لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە هەرێمییەکان بە ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاندووە: سوپای تورکیا هەردوو گوندی مێجی و بورجیان لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کردووە و بەهۆیەوە ئاگرێکی بەرفراوان لە ناوچە شاخاویەکان کەوتووەتەوە و تا ئێستاش ئاگرەکە لە تەشەنەدایە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی بۆردوومانەکەوە و ئاگرەکەوە زیانێکی زۆر بە موڵک و ماڵی هاوڵاتییان گەیشتووە و بەهۆی سوپای تورکیاوە کەس نەیتوانیوە بچێت ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکات.

لە ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤، تورکیا بە نزیکەی ۱۰۰۰ سەرباز و ٣٠٠ تانک و زرێپۆشی سەربازییەوە لەشکرکێشییەکی نوێی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستپێکرد و ۹ بارەگای نوێی کردەوە، بە هۆشییەوە ١٨٤ خێزانی ناچار بە جێهێشتنی زێدی خۆیان کردووە و بە بەردەوامیش بۆردوومانی سنووری پارێزگای دهۆک دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە