شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-08-19 10:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دیاری کردنی پارێزگاری کەرکووک شانۆگەری و پیلانگێڕی بوو

پوختەی هەواڵ
بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: دیاری کردنی پارێزگاری کەرکووک شانۆگەری و پیلانگێڕی بووە و ئەوانەشی ڕێککەوتنەکەیان کردووە، بوێری ئەوەیان نییە ناوەڕۆکەکەی ڕوون بکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی له‌ پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی دیاری کردنی پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند: ئەوەی لەبارەی دیاری کردنی پارێزگار کرا شانۆگەری و پیلانگێڕی بوو، ئەوانەی کە بەم پیلانگێڕییە هەستان، بوێری ئەوەیان نییە تەنانەت بێن بە دوو وشەش ڕێککەوتنەکە ڕوون بکەنەوە.

هەروەها ئاری هەرسین ئاماژەی بەوەش کرد: شێوازی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک لە تێگەیشتنی دیموکراسی جێگەی نابێتەوە و زیاتر لە پیلانگێڕی و کودەتا دەچێت.

شەوی شەممە ۱۰ـی ئابی ۲۰۲۴ بەبێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و ژمارەیەک ئەندامی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران. ڕێبوار تەها بە پارێزگار و محەممەد حافزیش بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.

پێش ئەوەی کۆبوونەوەکە بکرێت، فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە سێ ڕاگەیەندراوی جیاوازدا ڕەتیان کردەوە بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کردبێت و بە "نایاسایی" ناویان برد و جەختیان کردەوە: لە کاتی خۆیدا ئاگادار نەکراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە