شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-08-18 12:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۲۸ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۸ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

ئەمریکا زیاتر لە ۵۰۰ ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریی ئێزدییەکان تەرخان کردووە
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق،  دەڵێت: "لە ساڵی ۲۰۱۸ـەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە ۵۰۰ ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانی کردن لە ئێزدییەکان و ڕزگاربووانی دەستی داعش پێشکەش کردووە، ئەوەش بۆ بەهێزکردنی فرەیی ئاینی و ڕەچەڵەک لە عێراق.

تورکیا و عێراق دوو ناوەندی سەربازیی هاوبەش دادەمەزرێنن
بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، وه‌زیرانی به‌رگریی تورکیا و عێراق یاداشتێکی لێگه‌یشتنیان واژوو کرد، کە بەو پێیە ناوەندی هەماهەنگیی ئەمنی لە بەغدا و ناوەندی مەشق و ڕاهێنان هاوبەش لە بەعشیقە دادەمەزرێت.

هه‌رێمی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ له‌به‌رده‌م پێشهات و ئاڵنگاریی گه‌وره‌دان
نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی یادی ۷۸ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌، وێڕای پیرۆزبایی له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خزبه‌که‌ی ڕایگه‌یاندووه‌، "له‌ کاتێکدا یادی پیرۆزی ۱۶ی ئاب ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ له‌به‌رده‌م پێشهات و ئاڵنگاریی گه‌وره‌دان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە