وتەبێژی یەکێتی: کاتی ئه‌وه‌یه که ڕابردوو له‌بیر بکرێت و قۆناعێکی نوێ ده‌ستپێبکرێت
پوختەی هەواڵ
وته‌بێژی یه‌کێتی رایگه‌یاند، له‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو، ئێستا رێبوار ته‌ها پارێزگاری کهرکووکە و خزمه‌تی ته‌واوی که‌رکووکییه‌کان ده‌کات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عدی پیره به‌یانیی ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند، "هه‌ندێکجار کاری سیاسی به نه‌شته‌رگه‌ری له دایکده‌بێت و ئه‌مجاره‌ش به نه‌شته‌رگه‌ری له دایکبو، ئه‌وه‌ش بابه‌تێکه که ئه‌وانه‌ی سیاسیه‌ت بکه‌ن تێده‌گه‌ن، به‌ڵام ته‌حه‌مولی ده‌وێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "کێشه‌کان ئه‌گه‌ر خۆمان چاره‌سه‌ری نه‌که‌ین ئه‌وا بۆمان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌که‌ین ئێمه به‌ده‌ست و ده‌نگی خۆمان ده‌یسه‌لمێنین که به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین و ده‌نگ و کورسیمان هه‌یه به‌ڵام توانای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانمان نییه، ئه‌مه له داهاتوودا بێمتمانه‌یی به‌م پڕۆسانه چاره‌سه‌ر ده‌کات".
بۆچوونی بەکارهێنەران