پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ۴۸ ساڵەی دامەزراندنی پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستانەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە: "لهم يادهدا به رێزهوه له خەبات و تێكۆشانى پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان و قوربانييهكانى لهپێناو ئازاديدا دهڕوانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئامادهيى و رۆڵى له ژيانى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا بهرز دهنرخێنم، هيواى سهركهوتنيان بۆ دهخوازم."
حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، کە لە ساڵی ۱۹۷۶ یەکەمجار بە ناوی بزووتنەوەی سۆسیالستی کوردستان، دامەزراوە، لە پەیڕەو و پرۆگرامەکەیدا خۆی وەکو حیزبێکی نیشتمانی و نەتەوەیی دەناسێنێت، حیزبەکە تاوەکو ئێستا ۸ کۆنگرەی بەستووە.
کۆنگرەی هەشتەم، دوایین کۆنگرەی حیزبەکە بوو کە لە رۆژی ۴-۴-۲۰۲۴ لە ئەنجامدرا و محەممەد حاجی مەحموود بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران