عێراق مۆڵەتی کارکردن حزبەکانی سەربە PKK وەرگرتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌هۆی نزیکیان له پارتی کرێکارانی کوردستان، ده‌سته‌ی دادوه‌ری کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، مۆڵه‌تی کارکردنی له ته‌ڤگه‌ری ئازادی و دوو حزبی دیکه وه‌رگرته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی نووسراوێکی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، له‌سه‌ر سکاڵایه‌کی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی مۆڵه‌تی کارکردنیان له سێ حزبی سیاسی وه‌رگرتۆته‌وه که بریتین له "۱- حزبی ئازادی و دیموکراسی ئێزدی، ۲- حزبی به‌ره‌ی خه‌باتی دیموکراتیک و ۳- حزبی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان".
پێشتریش حکوومه‌تی عێراق له نووسراوێکدا که ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی کردبوو ئاماژه‌ی به‌وه‌کردبوو، له‌مه‌ودوا بۆ هه‌موو ناوهێنانێکی پارتی کرێکارانی کوردستان بنووسرێت (کارکردنی له عێراق قه‌ده‌غه‌کراوه)".
بۆچوونی بەکارهێنەران