شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-08-05 08:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

۱۰ ساڵ دوای ژینۆسایدی ئێزدییەكان

پوختەی هەواڵ
دامەزراوەی میدیایی درەو لە ئینفۆگرافیکێکدا ئامارێکی لەسەر ژمارەی ژنان و منداڵانی ڕفێندراو، ژمارەی کوژراوان، ڕزگارکراون، بێ‌سەروشوێنەکان و ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئێزیدییەکان خستۆتەڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ۱۰ ساڵ دوای ژینۆسایدی ئێزدییەكان دەرکەوتووە کە ۲۸۴۱ کەس هێشتا بێ‌سەروشوێنن و ۶۴۱۷ ژن و منداڵی ئێزیدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندراون. ژمارەی کوژراوەکانی ئەم کارەساتە مرۆییەش زیاتر لە ۵۰۰۰ کەس خەڵمێندراوە.

هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەیش کە لە دەستی داعش ڕزگار کراون ۳۵۷۶ کەس ڕاگەیێندراوە.

هەروەها هاتووە کە ۱۱۹ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە ۵۰ گۆڕ لەو گۆڕانە هەڵدراوەتەوە.

ڕوانینێکی کورت بەسەر ئامارەکاندا ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ۹۲۵۸ کەس لە یێ سەروشوێنەکان و ئەوانە کە لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون تەنها ۳۵۷۶ کەسیان لە دەستی داعش ڕزگار کراون و هێشتا ژمارەیەکی زۆریان ئەسیری دەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییەن یان ئەوەی کە کوژراون و هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە لەبەردەست نییە.

ئامارەکە ئەوەش نیشان ئەدات کە لە ئێستادا تەنها ۳۰ لەسەدەی ئێزیندییەکان کە دانیشتووی کەمپی ئاوارەکان بوون ئامادەن کە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە