شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-08-01 07:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شەهید هەنییە بە هەموو بوێرییەکەوە لە بەرامبەر پڕۆژەی هەژموونیی داگیرکاری وەستایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌دهه‌م بازرانی په‌یامێكی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بە بیستی هەواڵی شەهادەی شەهید هەنییە دڵتەنگ بووم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی په‌یامه‌كه‌ی ئەدهەم بارزانی بەم شێوەیە:

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

إنّا لله وإنّا إلیهِ رَاجعُون

بۆ گەلی تێکۆشەر و ستەملێکراو و سەربەرزی فەلەستین، بۆ کەس و کاری شەهیدی سەرکردەی نیشتیمانی ئیسماعیل هەنییە، بە بیستی هەواڵی شەهادەی ئەو سەرکردە دڵتەنگ بووم.

شەهید ئیسماعیل هەنییە، یەکێک بوو لە سەرکردە خۆڕاگری ئەم سەردەمی گەلی فەلەستین، کە بە هەموو بوێرییەکەوە لە بەرامبەر پڕۆژەی هەژموونی داگیرکاری وەستایەوە.

لە خوای گەورە داواکارم ئەم سەرکردە شەهیدە بە ڕەحمەتی خۆی بیخاتە بەهەشتی بەرینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە