شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-31 19:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی هەرێم کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف دوا پێشھاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نێچیرڤان بارزانی لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ تاران لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف کۆ بووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆی عێراق، ھەرێم و ناوچەکە بەگشتی خراوەتە بەر باس، ھەروەھا بیروڕا لەبارەی دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کراوە.
هەروەها باسی لەوەش كردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا و ھاریکاری ھاوبەشیان بۆ ئاراستنی سەقامگیری و ئارامی لەسەر ئاستی ناوچەکە، بە پێوست زانیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە