پارتی دیموکراتی کوردستان: کاندیدمان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی ڕایگەیاند کاندیدی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی ڕایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریداوە بەفەرمیی بەربژێری بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک هەبێت، ناوەکەشی لەلای مەسعوود بارزانییە و ئەو بڕیاری لێدەدات.
بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارتی لەگەڵ لایەنەکان دەست بە گفتوگۆ بکات بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ کاندیدەکەی.
بەگوێرەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەبێت لە ماوەی یازدە ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتن لەسەر ئیدارەی پارێزگاکە بکرێت، بەپێچەوانەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق پارێزگاری بەوەکالەت دادەنێت.
#کوردپرێس
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#کورد
#کوردستان
#مەسعوود بارزانی
#کەرکووک
#محەمەد شیاع سوودانی
#پارێزگاری کەرکووک
#محەمەد کەمال
#بەرپرسی لقی سێی پارتی
#هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران