شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-30 16:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو کاندیدی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دوورخراونەتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئۆفیسی دهۆکی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند "لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ئاگادارکراونەتەوە، دوو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکان دوورخراونەتەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا خالد عەباس سەرۆکی ئۆفیسی دهۆکی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە: " ئەو دوو کەسە بریتین لە حاکم محەمەد ئەمین، سەرۆک لیستی پارتی لە دهۆک و پەروین ئەکرەم بەهۆی نەبوونی مەرجە پێویستەکان، لە لیستی کاندیدەکان دوورخرانەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕوو کە ئەو دوو کەسە دانیشتووی دهۆک-ن، بەڵام کارتی نیشتمانی و کارتی دەنگدانیان لە دهۆک نەبووە، بە گوێرەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم دەبێت کاندید خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت و بە ڕەگەزنامە خەڵکی پارێزگاکانی هەرێم بێت نەوەک ناوچە دابڕاوەکان.

کۆمسیۆن داوا دەکات پێویستە پارتی لەماوەی سێ ڕۆژدا، جێگرەوە بۆ شوێنەکانیان دابنێت و ناوەکانیان بداتە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە