شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-25 08:11 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

مەزڵووم کۆبانی: بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ حکوومەتی سووریا لە پەیوەندیداین

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند باوەڕمان بە چارەسەر لەگەڵ دیمەشق هەیە و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەمووان، چوونکە باوەڕمان بە گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ دیمەشق هەیە، لە ئێستاشدا بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ حکوومەتی سووریا لە پەیوەندیداین، بەڵام دەبێت دیمەشق پێداچوونەوە بە هەڵوێستی خۆیدا بکات.

لە عێراق له‌مه‌ودوا ناوی PKK وەکوو ڕێکخراوێکی قه‌ده‌غه‌ کراو دەهێنرێت

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له ‌نووسراوێکدا که‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌کانی ده‌وڵه‌تی کردووه‌ رایگه‌یاندوه‌،له‌سه‌ر فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق له‌مه‌ودوا ناوی PKK وه‌ک ڕێکخراوێکی قه‌ده‌غه‌کراو له‌ نووسراوه‌کان فه‌رمییه‌کانی حکوومەتدا بهێنن.

ئەمریکا جەخت لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال دەکاتەوە

ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: بۆ گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەبێت رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت. ناوبراو وتیشی: "رێککەوتنی شەنگال دەستپێکێکی گرنگ بوو بۆ پاڵپشتی کردنی ئەو کەسانەی بوونە قوربانیی دەستی داعش. بەڵام رێککەوتنەکە تاوەکوو ئێستا بەتەواوی جێبەجێ نەکراوە.

لە دوای ساڵی ۲۰۳۰ کورد لە کەرکووک زۆرینە نابێت

عەلی قەڵایی، بەرپرسی سەنتەری هەڵبژاردنی سەلاحەدین و کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاندووە: "ڕێژەی کورد لە کەرکووک، ڕووی لە کەمییە. لەبەرئەوەی دۆخی کورد لە ڕووی ئابوورییەوە خراپە و بووەتە هۆی ئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری کەم بکرێتەوە. لە دوای ۱۶ـی ئۆکتۆبەرەوە ئەم مەترسییە زۆر هەستی پێ دەکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە