شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-24 09:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا جەخت لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی شەنگال دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: دەبێت رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بگەڕێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: "رێککەوتنی شەنگال دەستپێکێکی گرنگ بوو بۆ پاڵپشتی کردنی ئەو کەسانەی لە جینۆسایدەکەی ۲۰۱۴ کە لەلایەن داعشەوە ئەنجام درا، کرانە ئامانج، بەڵام رێککەوتنەکە تاوەکوو ئێستا بەتەواوی جێبەجێ نەکراوە. دەبێت ئەو رێککەوتنە بە هاوئاهەنگی کۆمەڵگە نێوخۆییەکان لەنێویاندا ئێزدییەکان جێبەجێ بکرێت".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان هانی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدەن ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن و وتیشی: "هانی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین لە جێبەجێ کردنی بنەماکانی رێککەوتنی شەنگال بەردەوام بن کە خۆی لە ئاسایش، بەڕێوەبردن و بنیادنانەوەی شەنگال دەبینێتەوە".

میلەر وتیشی: "بەردەوامین لە داکۆکی کردنی ئەوەی ئاسایشی شەنگال لەژێر دەستی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق و ئاسایشی عێراقدا بێت، لەنێویاندا پۆلیسی نێوخۆیی کە بەپێی ڕێککەوتنی شەنگال دامەزرا".

رێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شەنگال لە تشرینی یەکەمی ساڵی ۲۰۲۰ واژۆ کرا.

ڕێککەوتنەکە چەند خاڵێک لەخۆدەگرێت کە دیارترینیان دەرکردنی هەموو هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی نزیک لە پەکەکەیە لە شەنگال، لەگەڵ ڕاسپاردنی ئەرکی پاراستنی ئاسایشی شارەکە بە پۆلیس، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگریی فیدراڵی.

دانانی قایمقامێکی نوێ بۆ شەنگال، ئاوەدانکردنەوەی شارەکە و ڕەخساندنی زەوینە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لە خاڵەکانی دیکەی رێککەوتنەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە