شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-13 12:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ده‌رگای گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کراوەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەی گەل به‌ سه‌رۆكایه‌تی لاهوور شێخ جه‌نگی، ڕایگه‌یاند، لە ئێستادا لەگەڵ هیچ هێز و لایەنێک لە گفتوگۆدا نین بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی به‌ڵام ده‌رگای گفتوگۆ بۆ هاوپه‌یمانی داناخه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەی گەل  له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی دروست‌كردنی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌، ڕایگه‌یاند: "لە ڕابردوودا دەستپێشخەریمان هەبووە و هەوڵمان داوە بەرەیەکی فراوان دروست بکەین، بەڵام وەڵامی لایەنەکان ئەرێنی نەبوون، لە ئێستادا لەگەڵ هیچ هێز و لایەنێک لە گفتوگۆدانین بۆ ئەو مەبەستە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، نە ئێستا و نە دوای هەڵبژاردن دەرگای هاوپەیمانیەتی و دروست کردنی بەرەیەکی فراوان لەگەڵ هیچ هێز و لایەن و کەسێکدا داناخەین کە خێر و خۆشی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستانی بوێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، وەک هێزێکی جەماوەری خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان ئامادە کردووە و بە پشتیوانی دەنگی ئەو دەنگدەرە بوێر و دلێرانەی کە خواستێکی گەورەی گۆڕانکارییان هەیە و زۆرینەی دەنگدەران پێکدەهێنن لە کوردستان، دەیەوێت گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە حکومڕانی ئەنجام بدات و خەڵکی کوردستان لەم نائومێدی و دۆخە ناهەموارە ڕزگار بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە