شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-07-05 18:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەدژی دزینی کار و نان و ڕەنجی خەڵک، دەم پارتی کەمپەینێکی ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، لە ١٩ی تەمووز دەست بە کەمپینی نان و دادپەروەریی دەکەن و بانگەوازیی لە گەل کرد خاوەنداریی لە کامپەینەکە بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ، لە ناوەندی سەرەکی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئەنقەرە، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی لە بارەی دەستپێکردنی کامپەینی “نان و دادپەروەریی” ئەنجامدا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا وتەبێژی دەم پارتی وتى: کار و نان و ڕەنج و پاشەڕۆژمان دزراوە، بە ملیۆنان کەس ڕووبەڕووی هەژاری کراونەتەوە، پاشەڕۆژی گەل دەدزن، بۆ تێکۆشان لە دژی ئەم بارودۆخە تێکۆشانی ئازادیی، یەکسانیی و دیموکراسیی بە کەمپینی "نان و دادپەروەریی" بەرفراوانتر دەکەین.
هەروەها ئایشەگوڵ دۆغان، بانگەوازیی لە هەمووان کرد، کە بەشداریی لە کەمپینەکە بکەن، خاوەندارێتیی لێ بکەن.
دۆغان وتیشى: کەمپینی "نان و دادپەروەریی" لە ١٩ـی تەمووز لە ناوچەی قۆسەری مێردین بە چالاکییەکی کشتوکاڵی دەستپێدەکات و ڕایگەیاند، لە مانگەکانی تەمووز و ئابدا لە ناوچەکانی مێرسین، کۆجاعەلی، ئیدر، ئاگری، ئەنتالیا، مانیسا، ئەستەنبول، هاتای، ئیزمیر و چەندین ناوچەی دیکە درێژەی پێ دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە