ئومێد ده‌كه‌ین چیتر له‌ژێر هیچ فشار و پاساوێكدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوانەخرێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان له‌باره‌ی دیاری كردنی واده‌ی نوێی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، ئومێد ده‌کەین ئه‌وه كۆتا مه‌رسووم بێت و چیتر له‌ژێر هیچ فشار و پاساوێكدا دوا نه‌خرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وته‌بێژى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كردوه، "سه‌باره‌ت به مه‌رسوومى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌دیاری كردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردن، ئێمه له كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بووین هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت بۆ پاراستنى پێگه‌ى هه‌ریم و حورمه‌تى دامه‌زراوه‌كانى".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "ئومێدئه‌كه‌ین ئه‌مه كۆتا مه‌رسوم بێت و چیتر له‌ژێر هیچ فشار و پاساوێكدا دوانه‌خرێت و ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن".
بۆچوونی بەکارهێنەران