پاڵپشتی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دوور له ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ین
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دیاری كردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پەیامێکی بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانی له په‌یامێكدا بڵاوی كرده‌وه، "به‌بۆنه‌ی دیاری كردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له ۲۰ـی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۲۴، ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، پاڵپشتی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و دوور له ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ین".
بارزانی ڕاشیگه‌یاندووه: "خوازیارین لایه‌نه سیاسییه‌كان به ڕه‌چاوكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان به به‌رپرسیارێتییه‌وه هاوكاربن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییانه و پاراستنی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان".
شایانی باسە نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركرد و بڕیاریدا ڕۆژی ۲۰ی ۱۰ی ۲۰۲۴ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران