شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-19 06:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەنگۆی کۆچی دوایی نوام چۆمسکی بیرمەندی دۆستی کورد ڕەت کرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- دەنگۆی کۆچی دوایی نوام چۆمسکی، فەیلەسووفی ئەمریکی و بیرمەند و دۆستی کورد، بڵاو کرایەوە بەڵام دوایی لەلایەن خێزانەکەیەوە ڕەت کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆتا چاوپێکەوتنی نوام چۆمسکی لە ٥ـی حوزەیرانی ساڵیای ڕابردوو بوو، لە دوای ئەوەوە هیچ بەشدارییەکی لە میدیا و وتارێکی نەبوو، دوای بە دواداچوونی میدیاکان دەرکەوت تووشی جەڵدەی مێشک بووە و بەشی ڕاستی لەشی لە کار کەوتبوو، شەوی ڕابردوو دەنگۆی کۆچیی دوایی ناوبراو بڵاو کرایەوە بەڵام والریا واسێرمەن-ی هاوسەری بۆ ئاسۆ شیتێدپرێس قسەی کرد و ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە. 

نوام چۆمسکی، بیرمەند و فەیلەسووفی ئەمریکیی لە ساڵی ۱۹۲۸ لە شاری ڤیلادێلڤیای ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا لە دایک بووە و خاوەنی ۱۹۹ کتێبە، هەروەها دۆستی نزیکی کوردە و تا ئێستا چەندین جار وتاری لەسەر پرسی کورد و دیموکراسی نووسیوە.

ساڵی ۲۰۲۲ پەیامێکی بۆ نەورۆزی شاری وان لە کوردستانی تورکیا  نارد و رایگەیاند: "گەلی کورد قارەمانانە بۆ ئازادی و دادپەروەری تێکۆشاوە و تێکۆشانی کورد تێکۆشانێکی ئیلهامبەخشە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە