شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-18 13:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دارایی سوورە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی لە حزب و لە وەزارەتیش

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بەڵێ ڕاستە، ئاوات شیخ جەناب سێ جار بە فەرمی داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە و سوورە لەسەر بڕیارەکەی".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "کاک ئاوات لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا سێ جار بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کردووە، دوایەمین جار لەمانگی یەکی ۲۰۲۳ بووە، نەمبیستووە لەماوەی ئەو ساڵ و نیوەدا لەو هەڵوێستەی پەشیمان بوبێتەوە و تا ئێستا لەسەر ئەو بڕیارەی خۆی سوورە کەدەستلەکارکێشانەوەکەی قبووڵ بکرێت".

ناوبراو وتیشی: "داوای لەدەستلەکارکێشانەوەکەی هەم لە بزووتنەوەی گۆڕان و هەم لە حکوومەتیشە، هۆکارەکەشی دەتوانن لەخۆی بپرسن لەوانەیە بەدەقیقی وەڵامی ئەو پرسیارەم لانەبێت".

لە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ۲۰۱۹ بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی بزووتنەوەی گۆڕان چوار وەزارەتی وەرگرتووە کە پێکهاتوون لە وەزارەتەکانی دارایی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بازرگانی و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە.

لەبارەی پڕکردنەوەی پێگەی وەزارەتەکە کە لە پشکی گۆڕانە وتەبێژی وەزارەت دەڵێت، وەزیر داوای پڕکردنەوەی پۆستەکەی بە کەسێکی تر لە بزووتنەوەکە کردووە، گومانی تێدا نییە پۆستەکەی پشکی گۆڕانە بۆیە داوای کردووە لەگەڵ پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی کەسێک دابنرێت و بخرێتە جێگاکەی و بەرپرسیارێتیەکەی ڕادەستبکاتەوە بە بزووتنەوەکە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە