شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-14 07:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرپەرشتیاری وەزارەتى دەرەوەى ئێران گەیشتە هەولێر

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- عەلى باقرى، سەرپەرشتیاری وەزارەتى دەرەوەى ئێران، ئەمڕۆ لە بەغدادەوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلى باقرى، دوێنێ پێنجشەممە بە سەردانێک گەیشتە بەغداد و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەى لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەكە و سەرکردە سیاسییەکان ئەنجامدا، پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات و دوا پێشهاتە سیاسى و ئەمنییەکانى ناوچەکە بەتایبەت شەڕى غەززە، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

ئەمڕۆ هەینیش سەرپەرشتیاری وەزارەتى دەرەوەى ئێران، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعوود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى و مەسروور بارزانى کۆ دەبێتەوە و پاشنیوەڕۆش دەگاتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

عەلى باقرى، دوای گیانلەدەستدانى حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێران، لە ڕووداوى کەوتنەخوارەوەى هێلیکۆپتەرەکەى ئیبراهیم ڕەئیسى، لە 19ـی ئایارى ڕابردوو، کراوەتە سەرپەرشتیارى وەزارەتى دەرەوەى ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە