نێچیرڤان بارزانى و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمه‌رگه تاوتوێ دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازىی له جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌کانى داعش له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامى له عێراق و سووریا تاوتوێ کران و جه‌خت له پێویستیى به‌رده‌وامیى هاریکاریى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌کانى هاوپه‌یماناندا کرایه‌وه.
هەروەها له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه، وه‌زیرى کاروبارى پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى ئەو کۆبوونەوە بوون و داکۆکى له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاکسازى له وه‌زاره‌تى کاروبارى پێشمه‌رگه و یه‌کخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه کرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگیى پشتیوانی کردنى پرۆسه‌که و نه‌هێشتنى ته‌گه‌ره‌کانى به‌رده‌مى، هاوڕا بوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران