لەسەر کۆی دۆخی سیاسیی هەرێم، بافڵ تاڵەبانی و ئەدهەم بارزانی هاوڕان
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی و لە ماڵەكەی خۆی سەردانی ناوبراوی كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکی ئەدهەم بارزانیدا هاتووە: لە دیدارێکدا كە ژمارەیەك لە هەڤاڵانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان یاوەری بافڵ تاڵەبانی بوون، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق كراو لە بۆچوونەكانیان دا ھاوڕابوون لەسەر کۆی دۆخی سیاسی هەرێم و ناوچەكە بە گشتی.
هەر لەو دیدارەدا داكوكی لە سەر ھاوپەیمانێتی نێوانیان كرایەوە، هەروەها دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و هەرێم و ناوچەكە خرایە بەرباس و هەردوولا بیر و ڕایان دەربارەی ھەڵبژاردن ئاڵوگۆر کرد و ھەندێک پێشنیاریش گەڵاڵە کران.
بۆچوونی بەکارهێنەران