پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت و هیچ بیانوویەک قبووڵکراو نییە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە شاری سلێمانی پێشوازیمان کرد لە ستیڤن هیچن باڵێۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە دیدارێکدا؛ جەختمان کردەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵی هێز و لایەنە سیاسیەکان بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە و ناکۆکیە سیاسیەکان لە پێناو خزمەت کردن و دابین کردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتیان.
ناوبراو دەشڵێت، لە بەشێکتی تری دیدارەکەدا جەختمان کردەوە لەسەر پێوسیتی و گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان و ڕامانگەیاند کە پێویستە هەڵبژاردن تا کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت و لەوە زیاتر بە هیچ بەهانە و بیانوویەک دوا نەخرێت و قەوارەی هەرێم نەخرێتە مەترسییەوە.
لاهوور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەش کرد، تێروانینی خۆمان لەبارەی هەموو ئەو کێشە و گرفتانە خستەڕوو کە ئێستا لە ئارادان و بوونەتە بەربەست لەبەردەم پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە ناوچەکە.
بۆچوونی بەکارهێنەران