شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-06 21:02 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و شاندی باڵای ئێرانی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا ئیسماعیل زارعی کووشا، پارێزگاری کوردستان و محەممەد تەیب سەحرایی، پارێزگاری کرماشان و محەممەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی ئێران ئامادە بوون.
 
وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەدا 'گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و هاریکاری و هاوئاهەنگی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئاسانکاری بۆ هاتووچۆ و گەشتیاران لە نێوان هەردوولادا کرا، بەتایبەتی ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی باشووری عێراق."
 
"هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پتەوکردن و پێشخستنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش." ئەمە، وەک لە راگەیێندراوەکەی حکومەتدا هاتووە.
 
لە ماوەی کەمتر لە سێ ساڵدا ئەمە چوارەمین جارە پارێزگاری ورمێ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. 
 
محەممەدسادق موعتەمدیان کە دوێنێ گەیشتە هەرێمی کوردستان، لە سۆرانەوە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، ''لە دوو ساڵی رابردوودا هەناردەکردنی کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان نزیکەی 40% بەرزبووەتەوە، ئەمەش دەرخەری سەرکەوتنی مامەڵەکردن و هاوکاریی دوولایەنەی نێوانمانە.''
 
 
زیارەتکارانی ئێران، دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بە دیاریکراویش باشماخ و حاجی ئۆمەران بۆ چوونە نێو عێراق و بەشداریکردن لە چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن هەڵدەبژێرن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی رێگەکە بە "سەلامەتتر و نزیکتر" دەزانن. 
 
محەممەسادق موعتەمدیان دوێنێش باسی لەوە کردبوو؛ یەکێک لە بابەتە گرنگەکان کە لە کۆبوونەوەکانیاندا لە هەولێر دەخرێتەڕوو، کردنەوەی دەروازەی سنووریی باشماخ و حاجی ئۆمەرانە بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی ئێرانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە