شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-06-05 06:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کورد بوونە وتەبێژی مووچەبڕان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێم دەڵێت، خەریکە هەوڵ و کۆبوونەوەکانی مەسروور بارزانی دەگاتە ئەنجام و مافە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە یاسا جێگیر دەکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای پەسەندکردنی خشتە نوێیەکانی بوودجەی فیدراڵی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ۲٠۲٤ و ۲٠۲٥وە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئێستا کە خەریکە هەوڵ و کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران دەگەنە ئەنجام و مافە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە یاسا جێگیر دەکرێن، ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بوونەتە وتەبێژی مووچەبڕان و میدیاکانی مووچەبڕانی ناوخۆ بێ ئارام و پەرێشان خەریکی دژایەتی و پڕوپاگەندە و هەواڵی پڕ کینەن دژ بە حکوومەت و دەرئەنجامی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران.

هەورامانی دەشڵێت، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە کاروانی ئاوەدانی و پاراستنی مافەکانی خەڵک لەچوارچێوەی دەستووری عێراق بەردەوام دەبن و بە ئەمانەتەوە بەرگرییان لێدەکرێت و ئەوەشی لەبەرەی مووچە بڕانە وەک هەموو جارێک بێهیوا دەکرێت، با سەرۆک وەزیران مووچە وەرگربێت و ئێوەش هەر مووچە بڕ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە