ئێران دەتوانێت کارەساتی پاش شەهید بوونی ڕەئیسی تێپەڕێنێت
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان وێڕای سەرخۆشی کردن لە گەلی ئێران بەبۆنەی شەهید بوونی سەرۆک کۆماری و هاوڕێکانی وتی: ئێران دەتوانێت ئەم قۆناغەیش تێپەڕێنێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ «ئەلعەهد نیووز» وتی: سەرخۆشی لە گەلانی ئێران دەکەم بەبۆنەی ڕووداوی کارەساتباری شەهید بوونی ئیبراهیم ڕەئیسی و ژمارەیەک دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە و داوا لە خودا دەکەم ڕۆحیان شاد بکاتەوە.
جبار یاور ئەوەشی ڕاگەیاند کە سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران پێوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بوو و دەیویست سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات کە شەهید بوونی ڕێگای بەو سەفەرە نەدا.
ناوبراو جەختیشی کردەوە: ئێران وڵاتێکی گەورەیە کە دەتوانێت ئەم کارەساتەیش تێپەڕێنێت و بڕیارە دوای 50 ڕۆژ هەڵبژاردنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوە بچێت بۆیە هیوادارم ئەم کارەساتە کاریگەریی زۆری لەسەر ئێران و وڵاتانی دراوسێ و جیهان نەبێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران