هیچ کاتێک داوای نەمانی کورسی پێکهاتەکانمان نەکردووە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای فەرمی یەکێتیی ڕاگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک و هیچ جارێک داوای نەمانی کورسی پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان نەکردووە و بەپێچەوانەوە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نەمانی کورسی پێکهاتەکانەوە دەرئەنجامی کارکردنی ئەو بە ناو پێکهاتانەبوون کەلە پەرلەمانی کوردستان هەبوون.
سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی رێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەگرێت و دەیانەوێت پێکهاتەکان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان لە پەرلەمانی کوردستان هەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، یەکێتی جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێم دیاریکردوە دەکاتەوە، چوونکە پێیانوایە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا پێویستی بە حکوومەت و پەرلەمانێکی کارا هەیە و کەئەمەش تەنها بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران