شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-21 16:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران زیانێکی گەورە بوو بۆ ئەو وڵاتە و ناوچەکەش

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فازڵ میرانی رایگەیاند، لەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوڕێیانی زیانێکی گەورە بوو بۆ ئێران و ناوچەکەش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە ۲۱ـی ئایاری ۲۰۲۴، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە پرسەی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنسووڵخانەی ئێران لە هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "لەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوڕێیانی زیانێکی گەورە بوو بۆ ئێران و ناوچەکەش، لەبەرئەوەی ئێران ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ناوچەکە، بەتایبەتی لە عێراق و کوردستان، کە دراوسێیەکی مێژوویی و جوگرافین".
 
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی وتیشی: "ئێران بەهۆی ئەوەی مەرجەعی هەیە و وڵاتێکی دامەزراوەییە، پێشتریش ئەزموونی وایان هەبووە کە زۆر لە سەرۆککۆمارەکانیان و سەرۆکوەزیران و لیژنەی ناوەندی حیزبی کۆماری ئیسلامی لە بەرەکانی شەڕدا گیانیان لەدەستداوە، زوو بەخۆهاتوونەوە".
 
فازڵ میرانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی رووداوەکە و خەڵکی ئێران کرد و گوتی: "داواکارین پێکەوە کارکردن و یەکدی خۆشویستن لەنێوان خەڵکی عێراق و ئێران بەگشتی و خەڵکی کوردستان و ئێران بەتایبەتی، بەردەوامبێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە