شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-20 11:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەدهەم بارزانی پەیامێکی ماتەمین بۆ یادی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاو دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ئەدهەم بارزانی لە پەیامێکی ماتەمیندا سەرخۆشی خۆی بۆ شەهید بوونی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێکانی ڕادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی بەم شێوەیە:

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

إنا لله و إنا إليه راجعون

ئازاربەخش و خەمێکی گەورە بوو کاتێک هەواڵی شەهید بوون و گیانلەدەستدانی بەڕێز ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و بەڕێز حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ و ژمارەیەک لە هاوەڵانیمان پێگەیشت لە ڕووداوی تێکشکانی هیلیکۆپتەرەکەیان.

لە ناخی دڵەوە دوعا دەکەین و داوا لەخوای گەورە و میهرەبان دەکەین خوالێخۆشبووان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گەلی خۆڕاگری ئێران و خێزان و ئازیزانیان ببەخشێت و ئەم کۆسپە گەورەیە دوا ناخۆشی هەموو لایەکیان بێت.

براتان

ئەدهەم بارزانــی

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە