شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-13 11:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

۵۰ لەسەدی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیا نەوتییەکانە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی نەوتی کوردستان دەڵێت ڕۆژانە ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێندرێت و ۵۰%ی کۆی بەرهەم بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستانە ۵۰%ی بۆ کۆمپانیاکانە.

کوردپرێس:

مایلز کاکینگز وتەبێژی ئەپیکۆر ڕایدەگەیەنێت کۆی داهاتی نەوتی هەرێم دەکاتە ۴۸۰ ملیۆن دۆلار و مانگانە ۲۴۰ ملیۆن دۆلار واتا ۳۲۰ ملیار دیناری بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لەکاتێک هیچ بڕە پارەیەکی داهاتی نەوت نەچووەتە خەزێنەی وەزارەتی داراییەوە.

مایلز کاکینگز وتەبێژی کۆمەڵی پیشەسازی نەوتی کوردستان ئەپیکۆر بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاندووە ئێستا ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێندرێت، ۶۰%ی ئەو بڕە هی ۸ کۆمپانیای رێکخراوی ئەپیکۆرە واتا ڕۆژانەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکانی ئەپیکۆر ۲۵۰ هەزار بەرمیلە.

بە وتەی وتەبێژی ئەپیکۆر ۵۰%ی ئەو نەوتەی بەرهەمدەهێندرێت بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و ۵۰%یش بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوتە و بەرمیلی لەناو خۆدا بە ۴۰ دۆلار دەفرۆشرێت.

ئێستا ئەو نەوتەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدەهێندرێت ڕۆژانە لە ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوتە، کۆی داهاتەکەی بە پێی ۴۰ دۆلار دەکاتە ۴۸۰ ملیۆن دۆلار.

بەپێی وتەی وتەبێژی ئەپیکۆر ۵۰% بۆ حکوومەتی هەرێمە و ۵۰% بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانە، واتا ۲۴۰ ملیۆن دۆلار بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە دەکاتە زیاتر لە ۳۲۰ ملیار دینار.

بەڵام داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ۲۵ی ئازاری ۲۰۲۳ەوە سفر بووەو مانگانە هیچ بڕە پارەیەک لە داهاتی نەوت نەچووەتە خەزێنەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە