کاردانەوەی ئەمریکا لەبارەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران ڕایگەیاند، ئەوان هەمیشە هانی گفتوگۆ و هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە دەدەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی ڕۆژانەیدا ڕایگەیاند: "ئێمە بەردەوام هانی هێورکردنەوەی بارودۆخەکەمان داوە لە ناوچەکە و هانی هەر جۆرە گفتوگۆیەک دەدەین کە بەرەو هێورکردنەوەی بارودۆخەکە ببەن و سەقامگیریی زیاتری لە ناوچەکەدا لێبکەوێتەوە."
ماتیو میلەر گوتی: "نامەوێت قسە لەبارەی ئەو گفتوگۆیانە بکەم، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێمە هانی هەر جۆرە گفتوگۆیەک دەدەین کە بارودۆخەکە بەرەو هێورکردنەوە ببەن و سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەی لێبکەوێتەوە.
#ئێران
#کوردپرێس
#ئەمریکا
#نێچیرڤان بارزانی
#تاران
#سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
#ماتیو میلەر
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران