پارێزگاری هەولێر: ئێمە پشتگیری پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکەین
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- چەند ڕۆژێکە ئومێد خۆشناو بە یاوەریی شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر لە شاری دیاربەکری تورکیایە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە کوردستان 24 وت: لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئومێد خۆشناو ئەوەی خستەڕوو، ئەوەی لە کوردستانی تورکیا هەستی پێ دەکەین و خواستی خەڵکە، بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتییە.
ناوبراو وتیشی لە پڕۆسەی ئاشتیدا دەوڵەت و خەڵكیش سوودمەند دەبێت. چاوەڕوانی سیاسەتمەدارانی کوردستانی تورکیاین لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە، پشتیوانی پرۆسەکە بکەن. بێگومان لە ڕابردوودا هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی کاریگەریی لە پرۆسەکەدا هەبووە و پشتیوانیشی لێ دەکات".
#تورکیا
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#پڕۆسەی ئاشتی
#کوردستانی تورکیا
#ئومێد خۆشناو
#دیاربەکر
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران