شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-05-02 10:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەرێکی بەهێز ئەوەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا ساڵی داهاتوو دوابخرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: "هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەخرێت، ئەگەرێکی بەهێز ئەوەیە هەر نەکرێ تا ساڵی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردنی عێراق".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "سەرکردەی لایەنە عێراقیەکان لە ئێستادا کێشەیان نیە هەڵبژاردن دوابخرێت، چوونکە دەزانن دواخستنی هەڵبژاردن هەرێمی کوردستان زیاتر لاواز دەکات و کێشە سیاسیەکانی ناوخۆی هەرێم قووڵتر دەکاتەوە".

بە بڕوای کاروان یاروەیس هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم دوادەخرێت و پێشبینیش دەکات کە ئەگەرێکی بەهێز ئەوەیە ئەمساڵ هەڵبژاردنی هەرێم هەر نەکرێت تا ساڵی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردنی عێراق.

کاروان یاروەیس دەشڵێت ٧/٧ تەمەنی کۆمیسیۆن کۆتایی دێت و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی کۆمیسیاران و سەرۆکی کۆمیسیۆن کاتێکی زۆری دەوێ و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانیش درەنگ دەگەنە رێکەوتن.

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت "پارتی دەیەوێ بە دواخستنی هەڵبژاردن ئیرادەی خۆی بسەپێنێ و هەڵبژاردن بەو جۆرە بکرێ کە خۆی دەیەوێ، بۆیە دەبێ لایەنەکان مل نەدەن بۆ دواخستن بەبێ رێکەوتن و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدرالی و سازدانی هەڵبژاردنێکی پاک لە نزیکترین کاتدا".

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: "سەرۆکی هەرێم دەبوو لە جیاتی پەنا بردن بۆ لایەنە شعیەکان و حکوومەتی فیدرال و شوێنی تر، لە پێشدا گفتوگۆی کوردستانیانەی لە هەولێر و سلێمانی لەگەڵ لایەنە کوردستانیەکان بکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە