شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-04-30 07:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ پاراستنی ئارامیی ناوچەکە پێویستیمان بە هاوکاریی هاوپەیمانانە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: بوونی هاوپەیمانانیش لە عێراق و هەرێمی کوردستان، پێویستە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆلۆنێڵ سافەرانی، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێم و ژمارەیەک لە دەزگای میدیایی و  ڕۆژنامەنووسانی ئەو وڵاتە کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە: لە دیدار و گفتوگۆیەکی کراوەدا، وەزیری  پێشمەرگە، سوپاسی گەل و سوپای ئیتاڵیای کرد لە هاوکاری و هەماهەنگییە بەردەوامیەکانیان لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و لە ئێستاشدا بەشداریکردنیان لە سەرخستن و گەشەسەندنی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.

شۆڕش ئیسماعیل لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسانی ئیتاڵیا، سەبارەت بە گرنگی و بایەخی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە، پێویستیمان بە هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامی هاوپەیمانانە.

سەبارەت بە پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، کە چەندین هەنگاوی بڕیوە، وەزیری پێشمەرگە وتی: "چاکسازیی پێشمەرگە، پڕۆژەیەکی حەتمییە و بەهیچ شێوەیەک ناوەستێ".

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، وەزیری پێشمەرگە ڕوونیکردەوە، هەمیشە دەستپێشخەربوون لە وەلانانی ناکۆکی و کێشەکانی نێوان هەردوولا، هاوکات پتەوکردنی زیاتری پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراقی بەگرنگ و پڕ بایەخ وەسف کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە